ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز هەناسەکەم💝😘
ئێمە
کاتێک گوێم لە دەنگت دەبێت، هەموو هیلاکییەکەم نامێنێت🫠✨...
کاتێک کە توڕە دەبیت ، هێندە کۆمیدی و جوان دەردەکەویت ، کە حەز دەکەم زیاتر تورەت بکەم🥹😂💝
کاتێک کە لەلاتم، هەست بە بچووک بوونەوەی تەمەنم دەکەم... تەنانەت هەندێک جار وەک شێتێک دەردەکەوم، بەڵام ئەمە کاریگەرییە سحراییەکەی تۆیە لەسەرم🥹💞
ئەو ئارامیەی لای تۆ هەمە، لە هیچ شوێنێکی تری ئەم دنیایە دەستم ناکەوێت... تۆ جوانترین پەناگەی منی🥺✨
کە سەیرت دەکەم، لەنێو چاوە جوانەکانت نوقم دەبم و هەموو وشەکانم بیردەچێتەوە🫠💞
لەوانەیە هەزار وشەش بنووسم،
بەڵام هێشتا هەست بکەم شتێک ماوە نەمنووسیوه...
تەنها دەمەوێ ئەوە بزانیت،
لە خۆمم خۆشتر دەوێی نازدارەکەم 💞
ئەگەر دووبارە ژیانم دەست پێبکات،
دیسان تۆ هەڵدەبژێرمەوە 🌚❤️🔥
خوا بۆ منت بهێڵێت تاقانەی دڵم 🤍